کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە دۆسیەیێکی تایبەخت بە حاج قاسم سولەیمانی لە ژێر ناوی "هیجری حەبیب" زنجیرە دیمانەیێکی لەگەڵ کەسایەتییە ناسراوەکان و هاوسەنگەرەکانی شەهید قاسم سولەیمانی کردووە. یەک لە گفتوگۆکانی تەسنیم لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حیزبی سوسیالیستی کوردستان بووە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس وەرگێڕدراوی کوردیی ئەو دیمانەیە بڵاو دەکاتەوە:
حیزبی سوسیالیستی کوردستان یەک لە کۆنترین و ڕیشەدارترین حیزبە کوردییەکانە کە مێژووی دامەزرانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1976 و وەک قەبارەیێکی کوردی خاوەن قورساییی تایبەتی خۆیەتی و لە شەڕی داعشدا دەوری بینیوە.
محەمەد حاجی مەحموود لەبارەی ئاشنابوون و کارکردنی لەگەڵ حاج قاسم سولەیمانی بە تەسنیمی ئێرانیی وتوە: پاش ئەوەی حاج قاسم سولەیمانی لە جێگەی بەڕێز ئەحمەد وەحیدی پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی وەرگرت لەگەڵ بەڕێزیان ئاشنا بووم و قەبارە کوردستانییەکان لە ڕێگەی فەیلەقی قودسەوە کاری هاوبەشیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرد. پێش ئەوەی پۆستەکەی وەربگرێت لە نمایشێکی سەربازیدا کە بە بەشداریی چەند ئەندامێکی مەجلیسی باڵای شڕۆشی ئیسلامی و سەید محەمەد باقر حەکیم و چەند کەسێکی دیکە بەڕێوە چوو ئەو بەڕێزەم بینی و دواتریش هاوکارییەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی حاج قاسمەوە دەکرا.
سکرتێری حیزبی سوسیالیستی کوردستان دانیشتن و کۆبوونەوەی زۆری لەگەڵ شەهید سولەیمانی بووە. ناوبراو لەبارەی تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکانی حاج قاسمەوە بە تەسنیمی وتووە حاج قاسم بەردەوام ڕێزی لە لایەنی بەرانبەری خۆی دەگرت و گوێی لە بۆچوونی کەسانی دەوروبەری دەگرت و هەوڵی دەدا لایەنی بەرانبەری ڕازی بکات بۆیە هەڵوێستەکانی بە شێوەیێک بوو کە ڕێگریی دەکرد لەوەی گفتوگۆ و دایەلۆگ بێ ئەنجام بێت. گفتوگۆکانی ئێمە زیاتر لە سەر مەسەلەی ئاوەدانی و هەماهەنگیی کوردستان و عێراق و پێوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەسەلەی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە بوو. حاج قاسم جگە لە حیزبەکان پێوەندیی تاکە کەسی و شەخسیی لەگەڵ کەسایەتییەکانیش بوو و ئەمەش دەستکراوەیی و ئیمانی زۆری بە حاج قاسم دەدا بۆ ئەوەی پێوەندییەکانی دەوڵەمەند بکات. بەگشتی بەڕێزیان کەسایەتییێکی پسپۆڕ و لێهاتوو بوو و زانیاریی قووڵی کۆمەڵایەتی و سەربازی و چەکداریی بوو و لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا وەک فەرماندەیێک دەرکەوت و ئەوەش وای کرد کە بە تەواوی لە هەموو بوارە ئەمنی و سەربازی و سیاسی و دیپڵۆماسییەکاندا پێوەندیی باش و تۆکمە بخولقێنێت.
محەمەد حاجی مەحموود لەبارەی ئاشنابوونی سەردار سولەیمانی لەگەڵ تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی و جوگرافیی هەرێمی کوردستان و عێراق بە تەسنیمی وتووە: وەک کەسایەتییێکی پسپۆڕ زانیاریی قووڵی لە سەر شێوەی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم و خەڵکی کورد بوو و لێکدانەوەی وردی بۆ ئەو مەسەلەیە دەکرد. دەرکی بە قسەی دڵی خەڵکانی بەرانبەری دەکرد و هەموو وردەکارییەکانی لەبەرچاو دەگرت وەک ئەوەی خۆی لە هەرێمی کوردستان ژیابێت.
پرسیاری ئەوە کراوە کە ئایا ڕووی داوە کە حاج قاسم لە سەر قسە و باسێک تووڕە بووبێت یان خود دۆخی چەقبەستووی نێو گفتوگۆکان چۆن چارە دەکرا؟ محەمەد حاجی مەحموود لە وەڵامدا وتوویەتی: لە تارانیش و لە هەرێمی کوردستانیش و دیکەی شوێنەکانیش کە من کۆبوونەوەم لەگەڵ حاج قاسم هەبوو بەڕێزیان کەسێکی هێمن و لەسەرخۆ بوون کۆبوونەوەمان نەبوو کە بە ئەنجام نەگات. جاری واش بوو شتێک باس دەکرا کە بە دڵی ئەو نەبوو بەڵام هیچی نەدەگوت. کەسێکی بوێر و بەتوانا بوو هەمیشە چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد شەهید ببێت. بۆیە خزمەتی زۆری بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد. تا مابوو خزمەتی بەرچاوی کرد و کە شەهیدیش بوو شەهادەتەکەی شیعەی یەک خست و ئەمەش خزمەتێکی گەورەتر بوو.
محەمەد حاجی مەحموود ئەوەشی زیاد کردووە کە سەرباری جیاوازیی فەرهەنگی و ئاینی، سەردار سولەیمانی لەگەڵ هەمووان قسەی دەکرد و دانیشتنی لەگەڵ دەکردن.
زۆر کەس باس لەوە دەکەن کە کاتی هێرشی داعش و نزیک بوونەوەی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم لایەن و کەس کە بە هانای هەرێمی کوردستانەوە هات کۆماری ئیسلامیی ئێران و حاج قاسم سولەیمانی بوو محەمەد حاجی مەحموود لەو بارەیەوە بە تەسنیمی ئێرانی وتووە:کاتێک داعش هێرشی کرد شاندێکی ئێرانی هاتنە هەولێر و لەبارەی مەترسییەکانی داعش ڕوونکردنەوەیان بە هەورێمی کوردستان بەڵام کەسانێک ئەو هۆشدارییەیان بە هەند وەرنەگرت و پشت گوێیان خست و وتیان داعش مەبەستیەتی بەرەو بەغدا بچێت و کاری بە هەولێر نەداوە. کاتێک داعش لە مەخموور و کەرکوو و گوێر دەرکەوت یەکەم وڵات کە گەشتە هەولێر کۆماری ئیسلامیی ئێارن بوو ئەوەش پێش ئەمریکا و وڵاتانی دیکە. حاج قاسم بە یاوەریی 70 پسپۆڕی سەربازی و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی هاتن و هاوکاریی پێشمەرگەیان کرد. لایەنی کوردی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەوتۆی نەبوو. داعش 90 هەزار سەربازی عێراقیی لە چەک داماڵی بوو. لەو 90 هەزار سەربازە 60 هەزاریان جەیشی عێراقی بوون و 30 هەزاری دیکەشیان پۆلیسی فیدراڵی بوون. ئەو 90 هەزار سەربازە هەڵگری پێشکەوتووترین چەکی ئەمریکی بوون لە تانک و مووشەکەوە بگرە تا تۆپخانە و کەرەستە پێشکەوتووەکانی تر. بۆیە چەکە پێشکەوتووەکانیان خستە دەست داعش.
داعش بەم ئیمکانیات و کەرەستە پێشکەوتووانەوە شەڕی کوردستانی دەست پێکرد. هاتنی ئێران بە فەرماندەییی حاج قاسم لە ماوەیێکی کورتدا کۆتاییی بە شەڕی داعش لە کوردستان هێنا. ژمارەی هێزە ئێرانییەکان زۆر نەبوون بەڵام هەر ئەو ژمارە کەمەی پسپۆڕانی ئێرانی یارمەتیی باش و کاریگەریان داین. پێشمەرگە خۆی ڕێکخستەوە بەڵام هاوکارییەکانی حاج قاسم نەبڕا و بەردەوام بوو. هاوکارییەکانی لایەنی ئێرانی و حاج قاسم تەنها لە 1500 کیلۆمەتر سنووری هەرێمی کوردستان نەبوو بەڵکوو لە نەفتخانەو خەسرەوی و خانەقینەوە تا سنوورەکانی سووریا و لە عێراقیش دەوری کارای بینی. خود حاج قاسم وەک پێشمەرگەیێک لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا بوو.
شەهید عەتا کوڕی محەمەد حاجی مەحموودە کە لە شەڕی داعشدا شەهید کراوە محەمەد حاجی مەحموود لەبارەی بەشداری کردنی خۆی و بنەماڵەی لە شەڕی داعش وتوویەتی: پێش ئەوەی داعش بگاتە کەرکووک من لەوێ بووم. هەستم کرد داعش هاتووە بکەوێتە گیانی هەموومانەوە. فرقی بۆ نیە کورد بێت یان تورک بێت و شیعە بێت یان سوننە. هیچیان لای داعش فەرقی نەبوو. ئێمە وەک سوسیالیس جووڵەمان بە هێزەکانمان کرد چووینە کەرکووک. داعش تازە گەشتبووە کەرکووک. ئێمە هێرشەکانمان تێکشکاند و پاشان پێشڕەویمان کرد و داعشمان ناچار کرد پاشەکشێ بکات. لە قۆناغی سێهەمدا ئێمە هێرشەکانمان بەردەوام بوو بۆ سەر داعش. ساڵی 2014 کە ئێمە لەوێ بووین تەقریبەن 4 بۆ 5 مانگ لەوێ شەڕ بوو. شوێنێکی لێ بوو بەناوی "مەکتەب خالید" و "تەل وەرد" کە ناوچەیێکی هەستیاری بەرزایی بوو. ئەو شوێنە کەوتە دەست داعش. ئەو ناوچەیە دەیڕوانی بە سەر کەرکووکدا و سەرچاوەی سەرەکیی گازی کەرکووک بوو. مەترسیی ئەوەش لە ئارادا بوو کە داعش کێڵگە گازەکە بتەقێنێتەوە. ئەگەر ئەو سەرچاوەیەی بتەقاندایەتەوە کەرکووک وێران دەبوو. کاتێک ئەو ناوچەیە کەوتە دەست داعش من لە سلێمانی بووم. چوومە ئەوێ بەڵام عەتام لەگەڵ نەبوو بەڵکوو لە زانکۆ بوو. کە ئاگادار کرایەوە خۆی گەیاندە لای من. چەند کاتژمێرێک لە ناوچەی "مەلا عەبدوڵا" شەڕ بوو و پێشمەرگە پاشەکشێی کردبوو. کە گەیشتمە ئەوێ وەک فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەگەڵ فەرماندەکانی ئەو میحوەرە کۆ بوومەوە. زۆرینەی فەرماندەکان لەسەر ئەو بڕوایە بوون ئەگەر تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا نەبێت ناتوانین ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەین. چاوەڕێ بووین. وەرزی پاییز بوو. تەقریبەن دوو سەعاتی مابوو بۆ خۆرهەڵاتن بەڵام ئەمریکییەکان لە هیچ کوێوە دیار نەبوون. تۆپخانەش نەبوو. بە هەموو ئەمانەوە هێرشەکەمان دەست پێکرد و توانیمان بە یەک سەعات و نیو ئەو ناوچەیە ئازاد بکەین. یەکەم جار بوو کە هێزە کوردستانییەکان بە بێ پاڵپشتی هێزی بیانی و هێزی ئاسمانی دەیانتوانی ناوچەیێک لە بندەست داعش ڕزگار بکەن. هەموو ناوچەکەمان ئازاد کرد بەڵام لە کۆتاییی ئوپەراسیۆنەکەدا عەتای کوڕم شەهید کرا.
زۆر کەس لەو قەناعەتەدان کە سەرار سولەیمانی وەک کەسایەتییێکی خاوەن پۆستی فەرمی و لە کاتێکدا کە لە وڵاتی عێراق میوان بوو تیرۆر کراوە. سکرتێری حیزبی سوسیالیستی کوردستان لەبارەی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانییەوە وتوویەتی: " زلهێزانی وەک ئەمریکا هەرکەسیان بەدڵ نەبێت پێی دەڵێن تیرۆریست. بۆ نموونە ماوەیێک دژی ئیمارات بوون بەڵام کاتێک لەگەڵ ئەو وڵاتە گەیشتنە ڕێککەوتن سەرۆکی ئەمریکا وتی ئیمارات دۆست و برادەری ئێمەیە. ئەساسی کاری ئەمریکییەکان ئەوەیە تا ئەو کاتەی لەگەڵیان باش بیت لەگەڵتن بەڵام کە دژیان وەستایت دەبیت خراپ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و حاج قاسم و هاوکارەکانی لە شەڕی دژبەداعشدا دەوری تایبەتیان بینی و بەڕای من ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و حاج قاسم نەبوونایە بەغدادیش و دیمەشقیش ئێستا لە بندەستی داعشدا بوو بەڵام بەهۆی ئێرانەوە ڕووسیا هاتە ناوچەکە و حیزبوڵڵا هاتە سووریا و بەرگریی لەو وڵاتە کرد. بەرگریی لە عێراقیش کرد. لە عێراق داعش گەیشتبووە ئەبوو غەریب و کەربەلا و ناوچەکانی تر. حاج قاسم دەورێکی باڵای بینی لە شەڕی داعش. بەڕێزیان کەسایەتییێکی شۆڕشگێڕ بوو توانیی بەرەی شەڕ لە عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن و ئەقغانستان وەک یەک فەرماندەیی بکات و هەموو ئەم وڵاتانە لە ڕێگەی حاج قاسمەوە پێوەندییان لەگەڵ ئێران بوو. حاج قاسم لە لوبنانەوە حیزبوڵڵای بۆ بەغدا و سووریا دەبرد. لە سووریا و یەمەن و ناوچەکانی تر یەک بەرەی پێکدەهێنا و خۆی دەبوو بە فەرماندەی ئەو بەرەیە.
محەمەد حاجی مەحموود بیرەوەریی بینینی حاج قاسم لە بەرەیێکی شەڕدا ئاوا باس دەکات: " لە کەرکووک بووم هەواڵیان بۆ هێنام کە پێشمەرگە هێرشی کردووە و نەیتوانیوە بەرگریی داعش بشکێنێت و 30 پێشمەرگە شەهید بوون. دەستبەجێ خۆم گەیاندە ناوچەکە. بینیم حاج قاسم لە بەرەی شەڕدایە. لێی پرسیم کە بۆچی لێرەم. لە وەڵامدا گوتم هێزی پێشمەرگە شەهیدی داوە بۆیە خۆم گەیاندە ئێران. حاج قاسم لە وەڵامدا وتی: من بە برایانی یەکێتیم وتبوو کە بە بێ هەماهەنگیی من هێرش نەکەن. لەوێ کۆبوونەوەیێکمان کرد. ئەبوو مەهدی موهەندسیش لەگەڵ حاج قاسم بوو. لەو کۆبوونەوەیەدا چەند بڕیارێک درا کە لە ئەنجامدا بووە هۆی ئازادکردنی ناوچەکە.
سکرتێری حیزبی سوسیالیستی کوردستان لەبارەی هەواڵی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی دەڵێت: هەواڵی شەهیدبوونی ئەو بەڕێزە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو. ڕۆژانە لە یەمەن و لوبنان و دیمەشق و بەغدا و هەولێر و سلێمانی و دیکەی ناوچەکان بوو. خۆی نەدەشاردەوە. بۆیەش ئەگەری شەهیدکرانی زۆر بوو. بەڵام هەواڵی شەهیدبوونەکەی لای من گران بوو و دڵی تەزاندم نەخوازەڵا کە وەک میوانێک لە عێراق شەهید بوو.
بە شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی، بەرەی بەرخۆدان فەرماندە گەورەکەی لە دەست دا و باس لەوە دەکرێت کە کێ و بە چ شێوەیێک دەتوانێت جێگای بەتاڵی ئەو فەرماندەیە پڕ بکاتەوە. محەمەد حاجی مەحموود لەو بارەیەوە دەڵێت: " دیارە حاج قاسم خاوەن کەسایەتییێکی تایبەت بوو. پێوەندیی باشی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی جۆربەجۆر بوو و لەگەڵ هەموویان ڕاستگۆ بوو. لە بیرم دێت لەگەڵ چەند حیزبێکی تر لەگەڵ حاج قاسم کۆبوونەوەمان کرد و داوامان لێ کرد لە هەڵبژرادنەکاندا یارمەتیمان بدات حاج قاسم لە بەرانبەردا گوتی: "من دۆعای خێرتان بۆ دەکەم کە سەرکەوتوو بن." دوو مەلامان لەگەڵ بوو. بە گاڵتەوە گوت: حاجی ئەگەر پێویستمان بە دۆعای خێر بێت ئەوە دوو مەلامان لەگەڵە!" سەردار سولەیمانی پێوەندیی باشی لەگەڵ هەموو لایەنەکان بوو و ئەم تایبەتمەندییە ئەخلاقییانە وای کردبوو ناوچەکە بکاتە یەک بەرەی یەکگرتوو. لە ماوەی 25 ساڵدا کە پێوەندیی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بوو حاج قاسمی کردبووە کەسایەتییێکی پسپۆڕ. بە بڕوای من تا 20 ساڵی داهاتووش کەس وەک حاج قاسم نایێتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران 70 بۆ 80 ملوێن حەشیمەتیەتی. زۆ کەسایەتیی ناسراو و بەرجەستەی سیاسی و سەربازی لە ئێران هەن بەڵام بە بڕوای من حاج قاسمی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی ناوچەکە کەسایەتییێکی تاقانە بوو.
چاودێران دەڵێن تۆڵەی خوێنەکەی حاج قاسم ئەوەیە داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەکە دەربکرێن. محەمەد حاجی مەحموود لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەگەرچی پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی داوە بەڵام دەرکردنی ئەمریکییەکان ئاسان نیە. ئەمریکا بەو ئاسانییە دەست لە سەر ناوچەکە هەڵناگرێت. ئیدعای ئەمریکا ئەوەیە کە ملیاران دۆلاری سەرفی عێراق کردووە و داوای ئەو پارەیە دەکات کە دەڵێت سەرفی کردووە. لە سووریا کشانەوە بەڵام هێز و تانک و کەرەستەی سەربازیی خۆیان لە کێڵگە نەوتییەکان جێگیر کردووە. ترەمپ ئەو کاتەی لە سعوودیە گەڕایەوە نەیوت لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕێککەوتووە بەڵکوو گوتی: " زیاتر لە 400 ملیار دۆلارم لە سعوودیە هێناوەتەوە بۆ ئەمریکا. ڕاستییەکەی ئەمریکا هەر ئەمەیە بەڵام ترەمپ بە ئاشکرا و سوور دەیدرکێنێت. ئەمریکا ئەو وڵاتەیە چاوی تەماحی بڕیوەتە سامان و نەوتی وڵاتانی دیکە.
محەمەد حاجی مەحموود لە کۆتاییی دیمانەکەدا ئاوا وەسفی سەردار سولەیمانی دەکات: بەڕێز حاج قاسم تۆی بەڕێز وەک موجاهیدێک وەک کەسایەتییێکی قارەمان وەک کەسایەتییێکی لەخۆبردوو و وەک کەسێک کە ژیانی فیدای وڵات و ئامانجی خۆی کرد سەدان کیلۆمەتر دوور لە زێدی خۆت شەهید کرایت. ناوی تۆی بەڕێز بۆ هەمیشە لای خەڵکی بەویژدان دەمێنێتەوە. شەهیدبوونی بەڕێزت لێرە لە عێراق هەڵگری ئەو پەیامەیە کە لە ڕێگای ئامانج و وڵاتی خۆتدا شەهید بوویت و بە قەناعەتی من جێگات بەهەشت دەبێت.
ناوی حاج قاسم بۆ هەمیشە لە مێژوودا دەمێنێتەوە. حاج قاسم مێژوویێکی بۆ خۆی و بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دۆست و برادەر و ناوچەکەش تۆمار کرد. جیاوازیی شەهادەت و مەرگی ئاسایی ئەوەیە کە شەهید گیانی خۆی لە پێناو ئامانج و گەل و نیشتمانی خۆی بەخت دەکات. گەورەترین سەرمایەی هەموو ئینسانێک گیانی ئەو ئینسانەیە و ئەم مرۆڤانە بەگوێرەی بڕوای ئیسلامی ڕۆژی قیامەت لە بەرەی پێشەوەی بەهەشتدا دەب
Your Comment