کوردپرێس: مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه، سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی له کوردستانی سووریا، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ بنیادنانی متمانه و زیادی دەکات درێژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه پیرۆزبایی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ پابه‌ندبوون به لێكنزیک بوونه‌وه‌ی روانگه‌كانیان و یه‌كریزیی كورد، به شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌ته‌كانی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بگونجێت و به شێوه‌یێكی كارا هاوكاربێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ پرسی كورد له سووریا.
كۆتایی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر داوای مه‌زڵووم كۆبانێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ریی و ئه‌نه‌كه‌سه چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یێكیان ساز كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک رێككه‌وتن و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نه‌كه‌سه رایگه‌یاند، سه‌رله‌نوێ باره‌گاكانیان له كوردستانی سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment