UN پشتیوانی له‌ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق پێشوازیی له‌ راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ڕایگەیاند: پێویسته‌ به‌زووترین کات ئه‌و حکوومه‌ته‌ ده‌ستبه‌کار بێت و کار بۆ ئه‌نجام دانی چاکسازی و جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانی گه‌ل به‌ شێوه‌یێکی دادپه‌روه‌رانه‌ بکات.

له‌ په‌یامێکدا جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق گوتیشی: "عێراق زۆر پێویستی به‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌یه‌ و سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌رکی قورسی له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌ویش پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ته‌ به‌ زووترین کات و ده‌بێت په‌رله‌مانیش به‌په‌له‌ په‌سه‌ندی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی چاکسازیش له‌ پێناو جێبه‌جێ کردنی داواکاری گه‌ل و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه‌ خێرا بکرێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157388

Your Comment

You are replying to: .
captcha