بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی چوارشەممە رێکخراوی چەکداری داعش هێرشی کردە سەر دوو بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری داقوق، بەوهۆیەوە دوو سەرباز کوژران.
عادل ئەحمەد، کارگێڕی کۆمیتەی یەکێتی لە داقوق لەوبارەیەوە ڕاگەیاند: "چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر دوو بنکەی سەربازی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری داقوق، کە بنکەی یەکەم نزیکی چیشتخانەی زەیتوونە بووە لە داقوق".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد "بنکەی دووەمی سوپای عێراق کە لەلایەن داعشەوە بەئامانجگیراوە، لە نزیک کۆمەڵگەی عبوەیە و لە ئەنجامی ئەو دوو هێرشەدا لە بنکەی یەکەم نزیک چیشتخانەی زەیتوونە دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران".
لە درێژەی وتەکانیدا عادل ئەحمەد وتی: "هێرشەکە بۆ ماوەی چەن خولەکێک بووە بە دەستڕێژی گولـلە هێرش کراوەتە سەر ئەو دوو بنکەیە، بەڵام لە ئیستادا رووبەڕووبوونەوەکە کۆتایی پێ هاتووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment