بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند پلانی بە ناوە ئاشتی ئەمریکا بۆ "دۆزینەوەی چارەسەر" بۆ دۆخی فەڵەستین- ئیسرائیل پلانێکی مردووە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی نووسراوی لەبارەی ڕێککەوتنی سەدە بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە: "ئەم پلانە، پلانێکی داگیرکارییە کە تێدا مەبەست دەستبەسەرداگرتنی خاکی فەڵەستین و کوشتنی چارەسەریی دوو دەوڵەتییە. گەل و خاکی فەڵەستین بە پارە ناکڕدرێت."
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە قودس ھێڵی سووری تورکیایە و راشگەیەندرا "بەناو پلانی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا، ھەر بە مردوویی لە دایکبووە. رێگە بەو ھەنگاوانە نادەین کە بە ئاراستەی ڕەواکردنی داگیرکاریی و ستەمی ئیسرائل دان."
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەناو پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبووڵ دەکرێت و جەختی لەوەکردەوە کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نەتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی بۆ رایگشتیی ئاشکرا کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment