کوردپرێس: لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران. جەخت لە سەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیێکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەیێکی جیددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەبێت و بە شێوەیێکی هاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
وەزیری بەرگریی عێراقیش وێڕای ستایش کردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە، ئامادەییشی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەو بوارەدا دەربڕی.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment