کوردپرێس:
کۆمپانیای بی پی-ی بەریتانی رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق گرێبەستی گەڕان و پشکنینی بیرە نەوتی نوێی بۆ کۆمپانیای بی پی بەریتانی نەکردەوە، کۆمپانیا بەریتانییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک کشایەوە.
لە ڕاگەیێندراوی کۆمپانیە بەریتانییەکەدا نووسراوە: "توێژینەوە جیۆلۆجییەکانی کێڵگەکانی کەرکووک هاندەر نەبوون بۆ مانەوەمان".
لە مانگی 1ی ساڵی 2018 وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "بی پی"ی بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک واژۆ کرد. بەپێی گرێبەستەکەی نێوان عێراق و بی پی، بڕیار بوو توانای بەرھەمھێنانی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بۆ ٧٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا زیاتر بکرێت.
نەوتی کەرکووک یەکێکە لەو دۆسیانەی لەدوای ڕووخانی رژێمی بەعسەوە زۆرترین مشت و مڕی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بووە و ئێستاش مەسەلەی نەوت یەک لە مەلەفە سەرکییەکانە کە هەولێر و بەغدا دەڵێن ڕێککەوتنیان لە سەر واژۆ کردووە و بڕیارە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراقدا ئەو بابەتە بە تەواوی یەکلا کرابێتەوە و کورد لە بەرانبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەدا شایستەدارایییەکانی خۆی لە بەغداوە وەربگرێت.
Your Comment