کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتوووه‌ سیاسه‌تی زوڵم و نکۆڵی کۆتایی پێبێت

به‌شی تورکیا- ئه‌حمه‌د تورک، سیاسه‌توانی ناوداری کوردی تورکیا که‌ له‌ میتینگی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد وتی: کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتوووه‌ سیاسه‌تی زوڵم و نکۆڵی کۆتایی پێبێت.‌

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک، سیاسه‌توانی ناوداری کوردی تورکیا و شاره‌داری پێشووی گه‌وره‌شاری ماردین که‌ له‌ میتینگی گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد وتی: له‌ مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا ده‌رفه‌ته‌کان به‌ ئاسانی به‌ده‌ست نایێت. ئێستا ئه‌و ڕۆژه‌ گه‌یشتوووه‌. له‌ ڕۆژانێکداین که‌ ده‌رفه‌تێکی مێژوویی وه‌ده‌ست هاتوووه‌. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژووییه‌ 24ی حوزه‌یرانه‌. به‌رده‌وام ته‌ئکیدمان ده‌کردن که‌ ڕۆژێک دێت سیاسه‌تی زوڵم و نکۆڵی ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌مڕۆیه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حکوومه‌تی تورکیا ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنیی خۆی به‌ تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ به‌ره‌وپێش ده‌بات و ده‌ڵێت: ده‌یانه‌وێت کورد و تورک بکه‌نه‌ دوژمنی یه‌کتر. ئه‌مڕۆکه‌ گه‌لی تورکیش گرینگیی برایه‌تی له‌ وڵاتی بینیوه‌. ڕووداوی سوورووچ ڕووی دا، هه‌موو خه‌ڵکی ئۆرفا ده‌زانێت، هه‌موو گه‌لیش ده‌زانێت.

به‌داخه‌وه‌ بریندارانمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌کوژرێن. سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران باسێکیان له‌و بابه‌ته‌ نه‌کردوووه‌. هه‌موو ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، ئه‌نجومه‌ن و سه‌ندیکا پزیکشیکییه‌کان بنێرنه‌ ئه‌وێ تاکوو ڕاستییه‌کان ببینن. به‌ڵام ده‌ترسن، چیتر لای خه‌ڵکه‌وه‌ هیچ پێگه‌یێکیان نه‌ماوه‌. ماوه‌که‌ زۆر که‌مه‌. پاش 24ی حوزه‌یران برا و هاوڕێی خۆمان (ده‌میرتاش) له‌ نێوانمان ده‌بینین. هه‌ر که‌سێک که‌ به‌ بۆنه‌ی باوه‌ڕ و شوناسییه‌وه‌ له‌ زینداندایه‌، ئازاد ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15669

Your Comment

You are replying to: .
captcha