١٧ حوزەیران ٢٠١٨ - ١١:٤٢
ڕێگای که‌رکووک-ھه‌ولێر کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی ڕێگای که‌رکووک- هه‌ولێری ده‌رکرد 16ی حوزه‌یران ڕێگای که‌رکووک- هه‌ولێر کرایه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی خراپی ڕێگاکه‌ دیار نییه‌ که‌ که‌ی هاتوچۆ تێیدا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌قید ئه‌فراسیاو کامل وه‌یس به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک به‌ تۆڕی میدیاییی رووداوی ڕاگه‌یاند: "ڕێگاکه‌ به ‌ته‌واوه‌تی کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ھۆی که‌وتنی لایێکی پرده‌که‌ که‌مێک ھاتوچۆ گرفتی ده‌بێت".

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک جه‌ختی کرده‌وه‌: "ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌پێی پێویست ڕێگای ھاتوچۆی پێده‌درێت به‌ڵام بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک ئاسایییه‌ به‌ مه‌رجێک ڕێگای چوون به‌ نێو شارۆچکه‌ی پردێدا ده‌بێت و به‌ ئاراسته‌ی که‌رکووکیش به ‌سه‌ر به‌شێک له‌ پرده‌که‌ ده‌بێت".

ئه‌گه‌رچی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ڕێگاکه‌ کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌لایێکی دیکه‌وه‌ لیوا روکن مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی پلانی سه‌پاندنی یاسا له‌ که‌رکووک به‌ تۆڕی میدیاییی رووداوی وت: "فه‌رمانی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی رێگاکه‌ ده‌رچوووه‌ به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان فه‌رمانیان ده‌رنه‌کردوووه‌ و پێویسته‌ ئه‌وان گشتاندنی بۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ڕێکاره‌کان بکه‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگاکه‌ و ئه‌ویش پێویستی به‌ دوو تاوه‌کوو سێ رۆژ ده‌بێت".

هه‌روه‌ها که‌مال که‌رکووکی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکووکی هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌ تۆڕی میدیاییی رووداوی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی رێگاکه‌ و ره‌نگه‌ به‌و نزیکانه‌ بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ دوای کۆنترۆڵ کردنی که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه‌ له‌ 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 و پاشان دروست بوونی شه‌ڕ و پێکدادان له‌ پردێ ڕێگه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌ولێر- که‌رکووک داخراوه‌.

ڕۆژی 2-3-2018 حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لای خۆیه‌وه‌ ڕێگای هه‌ولێر - که‌رکووک و سه‌رجه‌م رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ی کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15613

Your Comment

You are replying to: .
captcha