کوردپرێس:
عادل نووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند، "هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه هەژماركردنهوهی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ماوه‌كه‌ی دوو هه‌فته بخایه‌نێت".
عادل نووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هۆكاری خاویی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌كارییه ته‌كنیكیه‌كان كه عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده نه‌كردبوو به‌شێوه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكاته‌وه.
ڕۆژی 6-6 په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كرده‌وه، كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سڕ كرد و بڕیار ی‌دا به هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش به‌هۆی ئاشكرابوونی ساخته‌كارییه‌كان له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، كه به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاران، ساخته‌كارییه‌كان بهئهندازهیێكن، شاردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
له‌لایێكی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یێكی نزیك له‌و ده‌سته دادوه‌رییه‌ی سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌ی هژماركردنهوهی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید-ی ڕاگه‌یاند، سووتانی كۆگایێكی هه‌ڵگرتنی ده‌نگه‌كان له ڕه‌سافه، پڕۆسه‌ی ههژماركردنهوهكهی دواخست.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه له‌ده‌سته‌ی دادوه‌ران "به‌زووترین كات هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان ده‌ست پێده‌كات".
Your Comment