په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزی هاوبه‌شی ناتۆ به‌ میحوه‌رییه‌تی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج

به‌شی تورکیا- ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ پوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ کۆرتیس سپارکاروتی فه‌رمانده‌ی هێزی هاوبه‌شی ناتۆ له‌ باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج که‌ تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون، گفتوگۆیان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا وه‌ده‌ست گه‌یشتوون ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ پوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ کۆرتیس سپارکاروتی فه‌رمانده‌ی هێزی هاوبه‌شی ناتۆ له‌ باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج که‌ تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون، گفتوگۆیان کردوووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی سوپای تورکیادا هاتوووه‌: له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا له‌ باره‌ی دۆخه‌که‌ی ئێستا له‌ باکووری سووریا، پرسی ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج له‌ باکووری سووریا باس و گفتوگۆ کراوه‌. له‌و باره‌وه‌ که‌ جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج بنه‌مای ئه‌منی له‌ به‌رزترین ئاستی خۆیدا دابین بکرێت هه‌ر دوو بۆچوونه‌کانیان ئاراسته‌ کرد و له‌و باره‌وه‌ ڕاوێژیان کرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ‌‌HaberTurk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15582

Your Comment

You are replying to: .
captcha