بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زان سەعید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: 6 حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی لەوان بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە دواخوازییێکی هاوبەشدا داوایان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کردووە کە دادوەرە عێراقییەکان بۆ چاودێڕیی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان بنێرن.
ناوبراو زیاید دەکات هۆکاری ئەو داواکارییە نیگەرانیی ئۆپۆزیسیۆنە لە دیاری کردنی چاودێڕان لەلایەن حیزبە کاربەدەستەکانە و هەروها ڕوودانی ساختەکاریی دووبارە لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment