هیچ سندوقێكی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆگای ره‌سافه‌ نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی به‌شێک له ‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ به‌غدا ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "هیچ سندوقێكی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆگایه‌ نییه‌ که‌ سووتاوه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "هیچ سندوقێكی ده‌نگدانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆگای ره‌سافه‌ نییه‌ كه‌ سووتاوه‌ و ئه‌و سندوقانه‌ش كه‌ ئێمه‌ ناردوومانه‌ بۆ به‌غدا له ‌پێشانگای نیشتمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد دانراون."

له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌ ده‌ست هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان وتیشی: "به ‌هه‌موو شێوه‌یێک ئاماده‌ی جێبه‌جێ كردنی بڕیارین و بڕیاره‌كه‌ تانه‌ی لێدراوه‌ و ئه‌گه‌ر چوووه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ هاوكار ده‌بین بۆ هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست به‌ڵام دڵنیاین ئه‌نجامه‌كان هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ ده‌بێت."

له‌باره‌ی ناردنی دادوه‌ره‌كانیش كه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری ناردنی 27 دادوه‌ری ده‌ركردوووه‌ وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی كۆمیسیۆن له ‌پارێزگاكان وتی: "تا ئێستا هیچ دادوه‌رێک بۆ هه‌ولێر نه‌هاتوووه‌ و هه‌ر كاتێكیش هاتن ئێمه‌ بڕیار جێبه‌جێ ده‌كه‌ین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15461

Your Comment

You are replying to: .
captcha