به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌که باس له‌وه ده‌کات ژماره‌یێک چالاکوانی نزیک له ئۆپۆزیسیۆن له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه بڵاویان کردوووه‌ته‌وه شه‌وی ڕابردوو 10ی حوزه‌یران شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان گرووپی ئهحرارلشام و گرووپی سوڵتان مورادی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد ڕووی داوه و شه‌ڕه‌که‌ش چه‌ند کاتژمێرێکی خایاندوووه.
شایه‌تحاڵانیش باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که شه‌ڕه‌که له ناوچه‌یێکی نێوان شاری عه‌زاز و شاری عه‌فریندا ڕووی داوه و تا ئێستا هۆکاره‌که‌ی نازانرێت.
ڕۆژنامه‌ی ئهلمهسدهری ئیماراتی باسی له‌وه‌ش کردوووه گرووپه چه‌کداره‌کانی عه‌فرین ناکۆکن له‌سه‌ر به‌شی هه‌ر یه‌که‌یان له‌و خانوووانهی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه چۆڵ کراون.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه چه‌ند گرووپێک له ئۆپۆزسیۆنی سووریا هاوکاریی سوپای تورکیایان کرد له هێرشکردنه سه‌ر عه‌فرین و له ئیستاشدا له‌و شاره‌دا ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment