چوونه‌ لیستی هاوپه‌یمانیی کۆمار نامومکینه‌

به‌شی تورکیا- مڕاڵ ئاکشنه‌ر، به‌ربژێری ئی پارت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاش ئه‌و باسانه‌ی که‌ له‌ باره‌ی پێشنیاره‌کان له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانیی کۆمار له‌مه‌ڕ ته‌ڤل بوونی مڕاڵ ئاکشنه‌ر به‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕای‌گه‌یاند: چوونه‌ لیستی هاوپه‌یمانیی کۆمار نامومکینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مڕاڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی ئی پارت و به‌ربژێری ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا پاش ئه‌و باسانه‌ی که‌ له‌ باره‌ی پێشنیاره‌کان له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانیی کۆمار له‌مه‌ڕ ته‌ڤل بوونی مڕاڵ ئاکشنه‌ر به‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕای‌گه‌یاند: پاش هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێری 2015ش ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پێشنیاری ته‌ڤل بوون به‌ حکوومه‌تی تورکیای به‌ من دابوو. سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ زۆر گاڵته‌چییه‌، پاش هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی 2015 پێشنیاری وه‌زاره‌تی کابینه‌ی به‌ من دابوو. ته‌نانه‌ت پێشنیاری جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش دراوه‌، هه‌موو به‌ڵگه‌کانی ئه‌و پێشنیاره‌ هه‌یه‌. به‌ڵام من هه‌مووی ئه‌و پێشنیارانه‌م ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: پاش ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌کان ڕه‌ت کرده‌وه‌ مه‌تین کۆلۆنک نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا هاته‌ ماڵه‌که‌ی من و ڕای‌گه‌یاند که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هاتۆته‌ ئه‌وێ. به‌ڵام من ته‌ئکیدم له‌ سه‌ر "نا" بوو. به‌ ڕای من دواتریش چوونه‌ لیستی هاوپه‌یمانیی کۆمار نامومکین و هه‌ڵوه‌شێندراوه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی سۆزچی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15426

Your Comment

You are replying to: .
captcha