پێشوازی له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان ده‌که‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی سائیروون که‌ له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ پشتیوانی لێده‌کرێت باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ پێشوازی له‌ په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و سێهه‌مین پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسین نه‌جاڕ که‌ ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی سائیروونه‌ له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ته‌نانه‌ت پاش ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان کارتێکه‌ری له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی سائیروون نابێت و ده‌ڵێت: ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ پشتیوانی له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن و سێهه‌مین پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق.

ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ هێشتاکه‌ سائیروون وه‌کوو براوه‌ زیاترین ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "العربی الجدید"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15326

Your Comment

You are replying to: .
captcha