چیک ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق زیاد ده‌كات

به‌شی جیهان- باڵیۆزی چیک له‌ عێراق له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌ی ڕاوێژکاره‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌ عێراق زیاد ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران یان فیجیتاڵ باڵیۆزی چیک له‌ عێراق له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق کۆ بوووه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به ‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن و ھاوكاری كردنی ھێزه‌كان ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی ڕاوێژكاره‌كانیان له‌ عێراق زیاد بكه‌ن.

ناوبراو وتیشی: له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌غدا دوایین پێشھاته‌كانی عێراق و گرنگیی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات تاوتوێ كرا و له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا په‌رله‌مانی چیک پلانێكی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق و ئه‌فغانستان كه‌ به‌پێی پلانه‌كه‌ تا ساڵی 2020 ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی چیک له‌ ئه‌فغانستان له‌ 230 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ 390 زیاد ده‌كرێت و له‌ عێراقیش ژماره‌ی ھێزه‌كانی له‌ 49 ڕاوێژكاری سه‌ربازییه‌وه‌ بۆ 110 ڕاوێژكار زیاد ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15215

Your Comment

You are replying to: .
captcha