پەرلەمانتارێکی پارتی لە 2 ساڵدا زیاتر لە یەک ملیار دینار هاوکاریی پێشکەشی هاووڵاتییان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نه‌هرۆ رواندزی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ماوه‌ی 2 ساڵ ژیانی په‌رله‌مانیدا، به‌بڕی 1 ملیار و 98 ملیۆن و 149 هه‌زار دینار هاوكاریی پێشكه‌ش به‌و كه‌س ‌و ناوه‌نده‌ مرۆیی ‌و مه‌ده‌نییانه‌ كردووه‌ كه‌ پێویستیان به‌هاوكاری بووه‌.

کوردپرێس:

نه‌هرۆ رواندزی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌كتێبێكدا به‌ناونیشانی "دڵۆپێك خزمه‌ت" كۆی گشتیی بۆچوون، هه‌ڵوێست، چالاكییه‌ سیاسی، په‌رله‌مانیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی ‌و میدیاییه‌كانی خۆی خستۆ‌ته‌ ڕوو.

له‌كتێبه‌كه‌دا نه‌هرۆ رواندزی لیستی هاوكارییه‌كانی له‌ماوه‌ی 2 ساڵی كاری په‌رله‌مانیی بڵاوكردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ پوخته‌ی به‌م جۆره‌یه‌:

1- هاوكاری نه‌خۆشانی تالاسیما و ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت بۆ 2 ساڵ: 532 ملیۆن دینار.

2- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی: 120 ملیۆن دینار.

3- كڕینی خۆراك له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ ناحیه‌ی خه‌لیفان: 13 ملیۆن و 125 هه‌زار دینار.

4- كڕینی مینی پاس له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ رێكخراوی تالاسیما: 32 ملیۆن و 524 هه‌زار دینار.

5- دابه‌شكردنی ساردكه‌ره‌وه‌ و ته‌له‌ڤزیۆن و جلشۆر بۆ 200 ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ ژێر چاودێری لقی 10ی پارتی: 64 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار.

6- كڕینی 2000 سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت: 27 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

7- یارمه‌تی نه‌خۆشان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: 68 ملیۆن دینار.

8- هاوكاری قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ كۆلیژه‌كان: 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

9- پێداویستی قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌كانی شه‌قڵاوه‌ و سۆران و مێرگه‌سۆر و رواندز و چۆمان: 18 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار.

10- به‌خشینی لاپتۆپ به‌ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی سنووری رواندز: 11 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار.

11- به‌خشینی لاپتۆپ به‌ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی سنووری سۆران، رواندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان: 19 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

12- كڕینی رووناككه‌ره‌وه‌ بۆ دیانا: 8 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار.

13- هاوكاری یانه‌كانی سۆران و رواندز و چۆمان و ئافره‌تانی هه‌ولێر: 60 ملیۆن دینار.

14- هاوكاری پڕۆژه‌ی ملیۆنێك داربه‌ڕوو له‌ ته‌واوی كوردستان: 2 ملیۆن دینار.

15- هاوكاری پاسكیلسوارانی رواندز: 1ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.

16- كڕینی 200 سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌ به‌غدا بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌عامل و كه‌رخ: 24 ملیۆن دینار.

17- هاوكاری بریندارانی خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق: 6 ملیۆن دینار.

18- هاوكاری یه‌كێتی كینك بۆكسێنی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی 7 رۆژه‌ له‌ هه‌ولێر: 7 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

19- هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سنووری رواندز: 1ملیۆن و 800 هه‌زار دینار.

20- هاوكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند خانووی ماڵه‌ كه‌مده‌رامه‌تان له‌ سۆران و رواندز: 31 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.

21- هاوكاری پارێزه‌رانی سۆران له‌سه‌ر داوای لقی 10: 2 ملیۆن دینار.

22- كڕینی كامێرای چاودێری له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی رواندز: 3 ملیۆن و 750 هه‌زار.

23- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندان قوتابخانه‌ و قوتابخانه‌یه‌كی توركمانی له‌ رێگه‌ی لقی هه‌ولێری مانگی سوور: 24 ملیۆن دینار.

كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان كراوه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ خێرخوازییانه‌: 1 ملیار و 98 ملیۆن و 149 هه‌زار دیناره‌.

News Code 1519

Your Comment

You are replying to: .
captcha