چوار کەس لە یەکێتی کە ئەگەری کاندید بوونیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادار جەخت دەکاتەوە کە ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا لەسەر کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نەگەیشتۆنەتە ڕەێککەوتن، بەڵام چوار کەس هەن کە زیاترین چانسیان بۆ کاندید بوون هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سەرچاوەیە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا وتی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەکێتی لە شاری سلێمانی باسی ناساندنی بەربژێر بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کراوە بەڵام ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەیێکی دیکەدا بە تێروتەسەل تاوتوێ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە کە ناوی نەدرکێندراوە، دەیشڵێت لە نێو یەکێتی دا لەسەر ناساندنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری جیاوازیی بیروڕا هەیە و جەختیشی کردەوە: ئەگەری کاندید بوونی فوئاد مەعسووم لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دابەزی بوو بەڵام بەبۆنەی هەڵویستی ئەم دواییەی ناوبراو لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق، بوو بەهۆی تۆکمە کردنی پێگەکەی.

ئەو سەرچاوە دەڵێت: فوئاد مەعسووم لە کەسانی نزیک بە بنەماڵەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری جەلال تاڵەبانییە و پاڵپشتیی ناوبراوی بۆ وەدەستەوە گرتنی دووبارەی ئەو پۆستەی هەیە، بەم حاڵەشەوە هەندێک لە لایەنەکانی نێوان یەکێتی لەوان کۆسرەت ڕەسووڵ بە هیچ شێوەیێک کاندید بوونی دووبارەی فوئاد مەعسووم قبووڵ ناکەن.

سەرچاوەکە زیادی دەکات کەسی زۆر هەن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت بۆ وەدەستەوە گرتنی ئەو پۆستە بیانناسێنێت کە چەند کەسیان بریتین لە: عەبدولەتیف ڕەشید، وەزیری پێشووی سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ئێستاکەی لێژنەی ڕاوێژکارانی ناوەندی سەرۆک کۆماریی عێراق، عومەر فەتاح سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان و عەماد ئەحمەد جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی هەرێم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15164

Your Comment

You are replying to: .
captcha