كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی دانوستانی یەكدەنگی بۆ چونە بەغداد دەست پێدەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆسرەت رەسوڵ عەلی ڕایدەگەێنیت "وەك یەكێتی خولێكی دیكەی دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەست پێدەكەن بەئامانجی گەیشتن بەیەكدەنگی و یەكگوتاریی كورد لە بەغدا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە، لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتیمانی پێشوازیی كرد لە جۆن وێڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و جۆن شارپ جێگری كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی ڕایگەیاندووە "وەك یەكێتی لەپێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانیش لەگەڵ یەك لیستی كوردستانی بوونە و بۆ ئێستا و ئایندەش جەخت لە یەكگوتاری كورد دەكەنەوەو بۆ ئەوەش ئامادەی هەمووجۆرە گفتوگۆو دانیشتنێكن".

هاوکات جۆم وێلک باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق ڕایگەیاندوە "بەوردی باسی لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق كردو رایگەیاند كە خوازیارن كورد وەك یەك تیمی بەهێز لەبەغدا ببینین و بەشداری و كاریگەرییان هەبێ لەپێكهێنانی حكوومەتی ئایندە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15041

Your Comment

You are replying to: .
captcha