حكوومه‌تى هه‌رێم: هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ١٢-٥-٢٠١٨ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه ‌چوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،"سوپاسى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى كردوووه‌ كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت".

ئه‌و لێدوانه‌ى حكوومه‌ت له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆى ساخته‌كارى زۆر و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان و دزینى ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامى زیاتر له‌ هه‌زار سندوق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ‌و په‌ڕله‌مانیش بڕیارى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى داوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15007

Your Comment

You are replying to: .
captcha