به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و کونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا کۆ بوونه‌ته‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، کونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه کرد که نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک هێزێکی نوێ هاتۆته مه‌یدان و ده‌یانه‌وێت بۆچوونی ئه‌م هێزه نوێیه بزانن له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی ناو هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و تێکڕای پرۆسه‌که له هه‌رێم و عێراق کرا که تیایدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌زویره‌ی که کرا و باس له ڕێژه‌ی که‌می به‌شداری هاووڵاتییان له ده‌نگداندا کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ئه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ له عێراق و هاوپه‌یمانێتییه‌کان کرا، دواتر هه‌ڵبژاردنی ئایندهی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێ و دیدی نه‌وه‌ی نوێ بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی تاوتوێ کراوه.
له دیداره‌که‌دا که کونسوڵی گشتیی و جێگری کونسوڵی گشتی ئاماده بوون و هه‌ردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا شادی نه‌وزاد و ئارام سه‌عید و د. کازم فاروق وته‌بێژی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شدارییان کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی ستراتیژی جوڵانه‌وه‌که بۆ ۲٠۳۳ کرا.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment