پارتى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم و که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی پارتی ڕای‌گه‌یاند: بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق كه‌ به‌ ته‌نیا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ‌و به‌ بریارێكی سیاسی ده‌زانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی كۆی گومان و ناره‌زاییه‌تیی لایه‌نه‌كان به‌ باشی ده‌زانن كۆمیسیون له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا كاری پێویست ئه‌نجام بدات.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌ر بریارێک بدرێت به‌ رێگای یاسایی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و بۆ مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران، پارتی به‌ باشی ده‌زانێت و پشتگیری ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له‌پێناوی چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان و زیاتر ئاڵۆزنه‌كردنی دۆخه‌كه‌، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كن كه‌ به‌ رێگای ده‌ستووری و یاسایی هه‌نگاوی بۆ بهاوێژرێت.

په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کرد و به‌پێی هه‌مواره‌که‌ش کۆمیسیۆن پابه‌ند ده‌کرێت ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکاته‌وه‌.

پێشتر و ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه‌، په‌رله‌مانی عێراق کۆ بووه‌وه‌ تیایدا بڕیاریدا له‌ ١٠%ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌ و ده‌نگدانى مه‌رجدارى ئاواره‌کان و ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌شی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

له‌ ده‌قی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتوووه‌: ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٢٥ جیاوازی له ‌نێوان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی به‌ ده‌ست جیا ده‌کرێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئه‌لیکترۆنی هه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست جیا بکرێنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ بڕیاره‌که‌دا هاتوووه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژارن بڕیار دراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی به‌ مه‌رجدارى ئاواره‌کان له‌ که‌مپه‌کانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و دیاله‌.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14994

Your Comment

You are replying to: .
captcha