کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندبوونی بە پاڵپشتی کردنی گەلی کورد دووپات دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٩١ ویلایەتە یەکگرتووەکان یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام، ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە سەرو هێڵی ٣٦ لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد".

لە رۆژی ٥ی ٤ی ١٩٩١ (٣٠ ساڵ لەمەوبەر) ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ٦٨٨یان دەرکرد و تیایدا، لە رژێمەکەی سەدام حسێن قەدەغەکرا، فڕۆکە جەنگییەکانی بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا هاتوچۆ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha