بهپێی ههواڵی کوردپرێس، خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكرات رایگەیاند: وەک پارتی پشتگیری هەر هەولێک دەكەن كە بۆ رێگری لە ساختەكاری بدرێت، بە هەوڵەكانی پەرلەمانی عێراقیشەوە.
خەسرەو گۆڕان راشیگەیاند: پارتی رێگری لە هیچ هەوڵێک ناكات و هەر لایەنێک دەیەوێت بەدواداچوون بكات، با بێت لەو ناوچانە بیكات، كە پارتی تێدا یەكەم بوووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد، ئەوەش لەبارەی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی لەو هەڵبژاردنە "ساختەكاری" كراوە.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment