ئارام شێخ محه‌مه‌د: هه‌مو‌و ڕێكارێكی یاسایی بۆ ناچار كردنی كۆمیسیۆن ده‌گرینه‌به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن پابه‌ندی بڕیاره‌کان نه‌بوو په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌مو‌و ڕێكارێكی یاسایی بۆ ناچار كردن ‌و پابه‌ند بو‌ونی كۆمیسیۆن به ‌بڕیاره‌كان بگرێته‌به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێكخه‌ری ژ‌ووری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌م جاره‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دێته‌ ده‌نگ ‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتو‌و جارێكی‌تر جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌وڵه‌ سیاسییه‌ یاسایی ‌و دیپلۆماسی و په‌رله‌مانییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه‌ دزراوه‌كانیان به‌رده‌وامه ‌‌و به‌ڵێن ده‌دات به‌رده‌وام بێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گاته‌ ئه‌نجامێک بۆ ئاشكرا كردنی ڕاستییه‌کان.

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن پابه‌ندی بڕیاره‌كان نه‌بوو په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ناچار كردنی كۆمیسیۆن بگرێته‌به‌ر.

جێگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دانیشتن ‌و ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی خۆی.

ڕێكخه‌ری ژو‌وری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌ هه‌وڵی گۆڕان ده‌نگی ناڕه‌زای ساخته‌كارییه‌كه‌ گه‌یێندرایه‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان کۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ده‌ڵێت: جارێكی‌تر له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان‌ و چه‌ند پرسێكی‌تر كۆ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14946

Your Comment

You are replying to: .
captcha