به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ھێرشیان كردۆته‌سه‌ر باره‌گای لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌قه له گه‌ڕه‌كی رومێله باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه و به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو هێزه‌كه له ژێر فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و هه‌وڵیان داوه رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بگرن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ره‌ققه24" هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوووه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده چوونه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌یێكی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌قه و ژماره‌یێک له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی ھێزه‌كه‌ی هه‌سه‌ده بوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ دروست بوووه".
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه نوسیوویه‌تی: "دواتر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ته‌قه‌یان كردوووه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دژیان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و بۆ یه‌كه‌مجار خۆپیشاندانیان له دژیان كردوووه و داوایان كردوووه له ره‌ققه بچنه ده‌ره‌وه، ناچار هێزێكی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌قه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment