کورد به‌ مه‌رجی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕازی ده‌بێت مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار باسی ئەوە دەکات کە کورد ڕازی دەبێت نووری مالیکی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەو مەرجەی وەزارەتی نەوتی عێراق بدرێت بە کورد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ ناوێکی لێنه‌براوه‌، له‌و باره‌وه‌ بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وت: کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان دەربڕیوە بەوەی نووری مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌و مەرجەی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ کورد بدرێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لفه‌تح وڵامیان دایه‌وه‌ که‌ به‌ ڕاده‌ست کردنی وه‌زاره‌تخانه‌کانی دارایی و ده‌ره‌وه‌ به‌وان، ڕازین مالیکی ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: کورده‌کان ته‌ئکیدیان کرد که‌ دژی سه‌رۆک وه‌زیرانی نووری مالیکی نین، به‌ڵام ناوبراو ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق به‌ پێی خواست و ئیراده‌ی خۆی پێکبهێنێت.


کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14811

Your Comment

You are replying to: .
captcha