کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان ده‌ست که‌وتوون کاتژمێر 23:50 به کاتی ناوچه‌ییی ئه‌نقه‌ره ده‌نگی 2 ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به مه‌ودایێکی که‌م له ناوچه‌ی پارکی قایمقامێتیی جۆله‌مێرگ بسترا.
به دوای ئه‌و ته‌قینه‌وانه دژه‌تیرۆری تورکیا ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کران و ڕێوشوێنی پێویستی ئه‌منی له ناوچه‌که گیرایه‌به‌ر و به دوای لێکدانه‌وه‌کان هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کانیان به بۆمبی ده‌نگی ناو برد.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس بۆ ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستی پێکردوووه و ئه‌و ته‌قینه‌وه خه‌سارێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment