هۆشیار زێباری باس لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردن دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكرات، باس لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات ‌و لەو بارەشەوە هۆشداری دەدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری لە میانی پۆستێک كە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: "ئێستا كۆمەڵێک هەوڵی مەترسیدار هەیە كە ئەو هەوڵانە دەبێتە كارەسات بۆ ئاسایشی عێراق".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەشڵێت: هەوڵەكەكان بۆ "هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە لە ساڵی 2018".

هۆشیار زێباری لە بارەی ئەو كەسانەی لەپشت هەوڵەكەوەن دەڵێت: "كۆمەڵێک لایەنی سیاسی ‌و چەند پەرلەمانتارێكن كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دۆڕاون".

هۆشیار زێباری داوای كردوووە كە پێویستە رێگری لەو هەوڵە بكرێت، بۆ ئەوەی عێراق تووشی ئەو كێشە نەبێت ‌و مەترسی لەسەر ئاسایش دروست نەبێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14697

Your Comment

You are replying to: .
captcha