به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چیا قامیشلۆ فه‌رمانده‌ی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا که له ڕێوڕه‌سمی ئێواره‌خوانی به‌ربانگ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی ڕه‌قه کۆ بوویه‌وه وتی: ده‌ستێوه‌ردانی هێزه بیانییه‌کان له سووریا قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قووڵتر ده‌کاته‌وه و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی سووریا پێکه‌وه شه‌ڕ بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به کاره‌کانی تورکیا ده‌کات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا و ده‌شڵێت: تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا کارێکی جیدی ده‌ست پێکردوووه. ئێمه ئیزنی ئه‌و کاره ناده‌ین. ئێمه ئیزنی هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک ناده‌ین که ده‌ستکه‌وته‌کانمان بکاته ئامانج.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment