به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی هێنانه‌وه و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عادل موراد ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی ئایار له ڕێوره‌سمێكدا له گردی سه‌لیم به‌گ ته‌رمی ناوبراو به خاک ده‌سپێردرێت.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕۆژی هه‌ینی 25-5-2018 له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی پرسه‌ی پیاوان و ژنان به‌ڕێوه ده‌چێت و دواتر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ پرسه‌كه‌ی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌گیرێت.
شایانی باسه؛ 18ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی هه‌واڵی كۆچی دواییی عادل مورادی بڵاو كرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند عادل موراد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كردوووه.
عادل موراد له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوووه‌وه له ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستاندا ده‌ستی به كار كردن كردوووه و دواتر بوووه به سكرتێری ڕێكخراوه‌که و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی بوو و له دوای سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیشه‌وه بوووه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment