به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌ورووپا به یه‌کگرتوویی ده‌مێننه‌وه له پابه‌ند بوونیان به ڕێککه‌وتنى ئه‌تۆمیی ئێران که له ساڵی ٢٠١٥دا له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا واژۆ کرا و ئه‌مریکا له ماوه‌ی ڕابردوودا لێی کشایه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له میانه‌ی گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه پێویسته خۆیان به دوور بگرن له‌وه‌ی ئێران جارێکی دیکه ده‌ست بکاته‌وه به چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانى.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئاشکراشی کرد: "ئه‌ورووپا زۆر یهکگرتوووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه‌که‌ی ئێران و ئه‌وه‌ش ناگۆڕێت."
شایانی باسه؛ له ماوه‌کانى پێشوودا ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنى ئه‌تۆمىی ئێران کشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وکاتیش تره‌مپ سزاى نوێ به سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment