به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عابد ئیكه نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه به گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای حكوومه‌تی توركیا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته ئازاد ناكرێت".
وتیشی: "بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش بڕیارێكی یاسایی نییه، به‌ڵكوو سیاسییه و په‌یوه‌ندیی به‌ڕه‌وشی سیاسیی توركیا و باكووری كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه داوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه ڕه‌ت كرایه‌وه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: حكوومه‌تی توركیا نایه‌وێت سیاسه‌تی ده‌میرتاش سه‌ركه‌وتوو بێت و له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بانگه‌شه بۆ خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكات، "هه‌ربۆیه ئازادكردنی زه‌حمه‌ته پێش هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت، ڕه‌نگه بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا".
ژماره‌یێک له میدیاكانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئازاد نه‌كردنی ده‌میرتاش به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته له كاتێكدا كه خۆیشی كاندیده، به‌بڕیاری سه‌رۆک كۆماری توركیا بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment