بەپێی هەواڵی کوردپرێس شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن، لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆبووەوە.
هەروەها شاندەکە لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و، رۆڵی کورد لە پێکهێنانی کابینەکە و بەشداری و شەڕاکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەشداری کورد لە دروستکردنی بڕیاردا تاوتوو کران.
Your Comment