هۆكاره‌كانی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆكاره‌كانی ئه‌نجام‌نه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی مووچه‌ و خانه‌نشینی ئاشكرا ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی ئایار‌ به‌هار مه‌حموود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاساییی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕاوێژكارییه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كاندا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ له ‌كاتێكدا ده‌بێت لایه‌نه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ری.

ناوبراو وتیشی: "به‌شێكی دیكه‌ی هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌."

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ ده‌توانرێت له‌م دوو ڕۆژه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ تا قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان بكه‌ن و نیساب ته‌واو بێت.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دواخستنه‌كه‌ تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم و ناڕه‌زاییی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا كراوه‌؟ وتی: "ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری كرابێت وه‌ک ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ڵێن ئه‌وا ساخته‌كاری و چاكسازی هێنده‌ی زه‌وی و ئاسمان له ‌یه‌ك دوورن پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14533

Your Comment

You are replying to: .
captcha