وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاست گەورەیی پێشمەرگەدا نەبوووە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رای‌دەگەیێنێت: "پێشمەرگە لە رەوشێكی خراپدا دەژین و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، كەمتەرخەم بوووە لە ئاستی دابین كردنی پێداویستییەكانیان".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان و هاوكات پێشمەرگەی دێرین بۆ رادیۆی نەوا وتی: "حكوومەتی هەرێم لە لایێکه‌وه‌ بەسەر پێشمەرگەدا هەڵ دەدات و لە لایێكی دیكەشەوە هیچ هاوكاریێكی ناكات، لە كاتێكدا كە یەكەم هێز بوووە ملیدانەنەواندوووە بۆ چەكدارانی رێكخراوی داعش، بەڵام لە ئێستادا خواردن و پێداویستییەكانیان بۆ دابین ناكرێت و لە رەوشێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن".

دلێر ماوەتی لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا جەختی كردەوە: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەئاست گەورەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا نەبوووە و پێشمەرگەی چەوساندۆتەوە و نەیتوانیوە پێداویستییەكانی بۆ دابین بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14527

Your Comment

You are replying to: .
captcha