لە گوندەکانی دەورووبەری زرێبار برنج دەچێندرێت

بەشی کوردستان- لە گوندەکانی دەورووبەری دەریاچەی زرێباری مەریوان، جووتیاران دەستیان بە چاندنی برنج کردووە. جووتیاران ئاوی دەریاچەکە بۆ چاندنی برنج بەکاردێنن. بەرهەمهێنانی برنج لە کوردستانی ئێران زۆر باو نییە و تەنیا لەو شوێنانەدا دەکرێت کە ئاوی زۆری هەیە. ئەو جووتیارانەی کە زەوی و ئاوی پێویستیان هەبێت، چاویان لەوەیە بە چاندنی ئەو بەرهەمە قازانجی زیاتر بکەن.

کوردپرێس- کاتی چاندنی برنجە. بەرهەمێک کە چاندن و بەرهەمهێنانی پێویستیی بە بارودۆخی گونجاو هەیە. بەتایبەت ئاو. دەریاچەی زرێبار ئەم دەرفەتەی بۆ خەڵکی گوندەکانی دەروبەری وەک نێ رەخساندووە. ئومید سێ ساڵە مەرزە دەکات. ئەو لەمێژ نیە تەکنیکی ئەم کارە فێر بووە. گەرچی خۆی کار ناکات و کرێکاری بۆ دەگرێ، بەڵام دەڵێت ئەو کارە زۆر زەحمەتە.

کشتوکاڵی ئومید ئێستا کارێکی پڕتێچوویە. کوردستان و ئێرانیش بە دۆخێکی وشکەساڵی درێژماوە تێپەڕ دەبێت. ئاستی ئاوەکانی ژێرزەوی لەکەمترین ئاستی خۆی دایە. ئەمە مەترسیی لەسەر ئەو جۆرە کشتوکاڵانە دروست کردووە کە پێویستییان بە ئاوی زۆر هەیە. ئەم کێشەیە دوور نییە یەخەی مەرەزەکارەکانی مەریوانیش بگرێ، گەرچی لە رووبەرێکی زۆر بەربڵاویشدا ناکرێ.

چاندنی برنج لێرە تازە دەست پێدەکات. پاییز کاتی دروێنە و هەڵگرتنەوە دێت. چوونکە چاندنی سنووردارە، وەک بەرهەمێکی سەرەکیی کشتوکاڵی تەنانەت پارێزگای سنەش ناوی نابرێ. بەڵام بۆ ئەم جووتیارانە رەنگە کەلێنێک بگرێ. ئەمان دەبێت تا پاییز زەحمەتی لەگەڵ بکێشن، ئەگەریش بەرهەم بارەتەقای زەحمەت بێت، هێشتا، هەر قازانجە.

News Code 14451

Your Comment

You are replying to: .
captcha