برێت مەكگۆرک لەگەڵ لایەنە ناڕازییەكانی هەرێم كۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- برێت مەكگۆرک نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەگەڵ لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سلێمانی دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە سبەی 31ی گوڵان/ 21ی مەی برێت مەكگۆڕک سەردانی سلێمانی بكات ‌و ئامانجی كۆبوونەوەكەشی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەیە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناڕازین.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا، بۆ تاوتوێ كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەو لایەنانە كۆ دەبێتەوە و گوێ‌ لە داواكارییەكانیان دەگرێت.

رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بەرێوەچوو، كە چەند لایەنێكی هەرێمی كوردستان لەوانە بزووتنەوەی گۆڕان ‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌ و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و چەند لایەنێكی تر لە ئەنجامەكەی ناڕازین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی ساختەكاری لە هەڵبژاردن كراوە.

لایەنەكان ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەت كردووەتەوە و داوا دەكەن لە پارێزگاكانی هەرێم ‌و ناوچە جێناكۆكەكان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە، كە ئەو داوایەیان لە لایەن كۆمسیۆنەوە رەت كراوەتەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14445

Your Comment

You are replying to: .
captcha