پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق دژواره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق دژواره‌ و دژایه‌تیی هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی سیاسی له‌ عێراق ڕێگر ده‌بێت له‌ هاوپه‌یمانیی نێوان فه‌تح و سائیروون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حونه‌ین قه‌دۆ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق به‌ بۆنه‌ی نزیک بوونی ئه‌نجامی ده‌نگی هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان و ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ تایبه‌ت له‌ نێوان هاوپه‌یمانییه‌کانی فه‌تح، سائیروون و نه‌سر زۆر دژوار ده‌بێت و داوا له‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی دیکه‌ی حیزبه‌کان بکشێنه‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی سائیروون بیه‌وێت ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێک بێنێت به‌نیازه‌ ده‌نگی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و دیکه‌ی حیزبه‌ بچووکه‌کان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ده‌ست بێنێت.

حونه‌ین قه‌دۆ ده‌شڵێت: هه‌ندێک له‌ سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی به‌ هاوپه‌یمانیی نێوان فه‌تح و نه‌سر ده‌رده‌بڕن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مباره‌وه‌ ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام بدرێت ئه‌و بابه‌ته‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14428

Your Comment

You are replying to: .
captcha