به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: "پرسی دروست كردنی هێزی چه‌كدار بۆ لایه‌نه سیاسه‌كان په‌یوه‌ندیداره به یاساوه واته په‌یوه‌ندیدار نییه به بۆچوونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستانیشدا یاسایێک هه‌یه بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن و له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ حزبه سیاسییه‌كان".
ناوبراو وتیشی: "له هه‌ر دوو په‌رله‌ماندا ڕێگه‌پێدراو نییه نه له حكوومه‌تی هه‌رێم و نه له حكوومه‌تی عێراق هێزی چه‌كداری هه‌بێت به‌ڵكوو هێزی چه‌كدار ده‌بێت سه‌ر به حكوومه‌ت بێت و له هه‌رێمیش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئاسایش ڕێگه‌پێدراون بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه "له ڕووی یاسایییه‌وه به هیچ شێوازێک ڕێگه‌پێدراو نییه هیچ هێزێكی سیاسی نه له هه‌رێم و نه له حكوومه‌تی عێراقیش هێزی چه‌كداری هه‌بێت و له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكیشه‌وه به فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی هێزی چه‌كداری".
لێدوانه‌كه‌ی یاوه‌ر له كاتێكدایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی پێكهێنانی هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆی ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی باڵای بزووتنه‌وه‌كه نه‌یانشاردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment