ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان و دزینى ده‌نگ كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان و دزینى ده‌نگى خه‌ڵک كۆ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان په‌رله‌مانتارانى بۆ كۆبوونه‌وه‌ بانگهێشت كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى ٨١ په‌رله‌مانتار داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایییان كرد سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مان ڕۆژى ١٩ى ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ دروست بوون.

په‌ڕله‌مانى عێراق به‌ ئاماده‌ بوونى كۆمیسیۆن گفتوگۆ له‌سه‌ر سكاڵاكانى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و له‌ بانگهێشتى په‌ڕله‌ماندا باس له‌ که‌رکووک كراوه‌ به‌ تایبه‌تى.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ر شه‌ش لایه‌نى هاوپه‌یمانى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه‌، شیووعى كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ‌و داواى دووباره ‌كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى گه‌وره‌ و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14373

Your Comment

You are replying to: .
captcha