بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌ره‌مێ سه‌یاد له 30 به‌فرانباری 1938 له گوندی حه‌کۆی ناحیه‌ی تالین له ئه‌رمه‌نستان له‌دایک بووه و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو کردووه، له ساڵی 1960 ـه‌وه له رادیۆی ده‌نگی یه‌ریڤان ده‌ست به‌کار بووه، کاتێک به هۆی خراپی ره‌وشی ئابووری، 12 خه‌باتکاری رادیۆ، ئه‌رمه‌نستان جێ ده‌هێڵن، به‌هێز و له‌خۆبووردوویی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی که‌ره‌مێ سه‌یاد وا ده‌که‌ن ده‌نگی کوردی رادیۆی یه‌ریڤان به زوڵاڵی تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه.
کەرەمێ سەیاد، نزیکەی 40 ساڵ لە بەشی کوردیی رادیۆی یه‌ریڤاندا کاری کردووە. لە ساڵی 1960دا وەک هاوکار و پاشان خێرا وەک بێژەر و دواتر وەک بەڕێوەبەری ئەو رادیۆیە خزمەتی زۆری بە زمان و وێژە و چاندی کوردی کرد.
کەرەمێ سەیاد لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای گرفتە جیاجیاکان نەیهێشت ڕادیۆکە دابخرێت و لەگەڵ کچ و کوڕەکەیدا بە گیان و دڵ پارێزگاری‌یان لەو ئێزگە کوردییە کرد.
ڕۆژی شه‌ممه (27ی ئادار/ مارسی 2021) له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمنستان له ته‌مه‌نی (83) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment