سوپای عێراق داوای چۆڵ کردنی شەنگال لە پەکەکە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سوپای عێراق تا رۆژی یەکی نیسان مۆڵەتی داوەتەوە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی شەنگال بەجێبهێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان ئەوەشی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، سوپای عێراقی تاوەکوو رۆژی یەکی نیسانی داهاتوو مۆڵەتی داوەتە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی ناوەندی شاری شنگاڵ چۆڵ بکەن، پێشبینیشی کردووە ئەگەر بێت و ئەو هێزانە داوکارییەکەی سوپای عێراق جێبەجێ نەکەن، ئەوە دوای ئەو بەروارە هێزیان لەدژ بەکاربهێنرێت.

شەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوهێزانەی سەر بە پەکەکە لەناو بارەگا حکومییەکانی شاری شەنگالدا جێگیربوون و کۆمەڵێک مەرجیشیان هەیە بۆئەوەی بارەگا سەربازییەکانیان چۆڵ بکەن، کە لە دیارترینیان بریتیە لەوەی ئەندامەکانیان بگوازرێنەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.

فەرماندەی هێزەکانی ئێزیدخان باسی لەوەش کردووە کە حکوومەتی بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت و هێزە نافەرمییەکان لەناو شەنگال و لەسەر چیای شەنگال نەمێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1432

Your Comment

You are replying to: .
captcha