بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ فهرماندهی هێزی پاراستنی ئێزدخان ئەوەشی بۆ میدیا عێراقییەکان روونکردەوە، سوپای عێراقی تاوەکوو رۆژی یەکی نیسانی داهاتوو مۆڵەتی داوەتە هێزە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆئەوەی ناوەندی شاری شنگاڵ چۆڵ بکەن، پێشبینیشی کردووە ئەگەر بێت و ئەو هێزانە داوکارییەکەی سوپای عێراق جێبەجێ نەکەن، ئەوە دوای ئەو بەروارە هێزیان لەدژ بەکاربهێنرێت.
شەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوهێزانەی سەر بە پەکەکە لەناو بارەگا حکومییەکانی شاری شەنگالدا جێگیربوون و کۆمەڵێک مەرجیشیان هەیە بۆئەوەی بارەگا سەربازییەکانیان چۆڵ بکەن، کە لە دیارترینیان بریتیە لەوەی ئەندامەکانیان بگوازرێنەوە سەر سوپا و پۆلیسی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش دانوستان لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
فەرماندەی هێزەکانی ئێزیدخان باسی لەوەش کردووە کە حکوومەتی بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت و هێزە نافەرمییەکان لەناو شەنگال و لەسەر چیای شەنگال نەمێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment