بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەش لایەنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یێنن ساختهكارییێكیى قێزه‌ونى به‌رنامه بۆ داڕێژراو كراوه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ده‌نگده‌ران هه‌موو رێككارێكی یاسایی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر و ئه‌و فشارانهیشی درووست كراوه رێگه‌یان لێ ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بن.
موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌یاننامه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی بۆ میدیاكان خوێنده‌وه و باسی له رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو كرد و گووتی: "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵک و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیش گیانی له ده‌ستداوه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ راوێژكاری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "تۆمه‌تباركردن ته‌نها به قسه نابێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه به‌ڵگه‌ی یاساییان هه‌یه یه‌كێتی ساخته‌كاریی كردووه، فه‌رموون با بیخه‌نه روو".
شه‌وی رابردوو پاش ده‌رچوونی چه‌ند داتایێكی تایبه‌ت به ده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان له پارێزگای سلێمانی، ته‌قه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا و گرژی و ئاڵۆزی درووست کرا، گۆڕانیش یه‌كێتی به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی تۆمه‌تبار ده‌كات.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment