لای ئێمه‌ و حکوومه‌ت ئاوه‌ها بیرۆکه‌یێک نییه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ی داواکه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌باره‌ی لێبوردنی گشتی له‌ تورکیا و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئێمه‌ و حکوومه‌ت له‌ ئێستادا به‌ هیچ له‌ونێک ئاوه‌ها بیرۆکه‌یێکمان نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ داواکه‌ی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌مه‌ڕ لێبوردنی گشتی له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا و وتی: ئه‌و داواکاری و پێشنیاره‌ی باخچه‌لی تایبه‌ت به‌ خۆدی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌. به‌ڵام ئێمه‌ و حکوومه‌تمان تا ئێستا ئاوه‌ها بیرۆکه‌یێکمان نه‌بوووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو له‌ په‌یامێکی هه‌رانانه‌وه‌دا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا به‌ ناو بردنی که‌سانێک له‌وان عه‌لائه‌دین چاکیچی و کورشات ییڵماز -کە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان کردوووە- ئه‌وانی به‌ "جوانمێرانی نیشتمانپه‌ره‌ست" ناو بردوووه‌ و خوازیاری لێبوردنی گشتیی ئه‌و که‌سانه‌ بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14158

Your Comment

You are replying to: .
captcha