ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌ی بۆکان- میاندواو 7 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕووداوی هاتوچۆ له‌ جاده‌ی بۆکان- میاندواو 7 کوژراو و 3 برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (هه‌ینی 21ی گوڵان) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ پارس و پژۆ 405 له قه‌مچی‌ مه‌لالری هه‌ڵکه‌توو له‌ 18 کیلۆمه‌تریی جاده‌ی بۆکان- میاندواو لێکیان دا که‌ به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ شۆفێر و 3 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی پژۆ پارس گیانیان له‌ده‌ست دا و 2 سه‌رنشینی دیکه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ و شۆفێری پژۆ 405 بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازرانه‌وه‌.

له‌و ڕووداوه‌دا پیاوێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، 2 ژنی ته‌مه‌ن 50 و 19 ساڵ و منداڵێکی کچی 9 ساڵان گیانیان له‌ده‌ست دا که‌ هه‌موویان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یێک بوون.

به‌ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ سه‌رهه‌نگ مه‌جید موحێبعه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی شاری بۆکان له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ئاماده‌ بوو و به‌لاڕێداچوون به‌ره‌و چه‌پ و خێراییی ئۆتۆمبێلی پژۆ 405ی به‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕووداوه‌ هاتوچۆوه‌ وه‌سف کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14047

Your Comment

You are replying to: .
captcha