هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هێرشیان کرده‌ سه‌ر سوپای تورکیا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رای‌گه‌یاند له‌ سنوورى برادۆست هێرشیان كردۆ‌ته‌ سه‌ر سوپاى توركیا و دوو سه‌ربازیان كوشتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌كردوووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانیان ڕۆژی ١ی ئایار، كاتژمێر 01:00ى پاش نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر گردی لێلیكان هێرشیان كردۆ‌ته‌ سه‌ر سوپاى توركیا.

به ‌وته‌ى هه‌په‌گه‌ له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوووه‌ و دواى شه‌ڕه‌كه‌ش سوپاى توركیا به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆرودومانى گوندی شوشانی كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13783

Your Comment

You are replying to: .
captcha