تورکمانه‌کان داوا ده‌که‌ن که‌رکووک بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بگۆڕدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی تورکمانیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت: ده‌بێ پارێزگای که‌رکووک بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بگۆڕدرێت و به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن تێکڕای ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کان له‌ که‌رکووکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم حه‌مزه‌ به‌یاتی به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: ده‌بێ چاره‌نووسی پارێزگای که‌رکووک له‌ ڕێگای گۆڕینی بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و ئیداره‌ کردنی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن تێکڕای ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ دیاری بکرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ خه‌ڵکی که‌رکووک به شێوه‌ی‌ ئاشتییانه‌ و ڕێزدانانی ته‌واو له‌ پاڵ یه‌کتر ده‌ژین و ده‌شڵێت: چاره‌نووسی سیاسیی پارێزگای که‌رکووک ده‌بێ له‌ ڕێگای گۆڕینی بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ دیاری بکرێت.

شایانی باسه‌؛ پێشتریش حیزبی تورکمانی ئیلی داوای کردبوو هه‌رێمی تایبه‌تی که‌رکووک پێک بهێندرێت و له‌ هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ جیا ببێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13749

Your Comment

You are replying to: .
captcha